هۆكار و چارهسهری دەست لەرزین
ڕاچڵهكین-
بارودۆخێکە توشی هەندێک کەس دەبێت، دەبێتە هۆی دەست لەرزینی خۆنەویست، زۆر کات بۆ چەند حالەتێکی ئاسایی لەش دەگەڕێتەوە و پەیوەندی بە نەخۆشیەکی دیاریکراوەوە نیە، هەندێک کاتیش بەهۆی نەخۆشیە دەماریەکانەوەیە.
دەست لەرزین لەکاتی توڕەیی، پەیوەندی سۆزداری، ئەنجامدانی کارێکی نوێ، کاردانەوەیهکی ئاساییە.
گرنگترین جۆری دەست لەرزین ئەوکاتەیە کە دەستەکانت دەجولێنیت بۆ ئەنجامدانی کارێکی سادەی ڕۆژانە وەکو، هەلگرتنی گلاسێکی ئاو ، شانەکردنی قژ و دەکرێت لەکاتی ڕاوەستانی کەسەکەش دەست لەرزین ڕوبدات.
گرنگترین هۆکارەکانی دەست لەرزین:
1- تێک چون و ناڕێکی کۆئەندامی دەمار.
2- زۆر دەردانی هۆرمون لە ڕژێنی دەرەقی.
3- کەمی ڤیتامین B12.
4- خەموکی و فشاری دەرونی.
5- زیادەڕەوی کردن لەو خواردنەوانەی ماددەی کافاینیان تێدایە وەکو، چا ، قاوە...( کافاین کاردەکاتە سەر ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسە لە هاوسەنگی و جولەی لەش)،، خواردنەوە کحولیەکان.
6- هۆکاری بۆماوەیی.
7- کەم خەوی و ماندوبون.
8- کەمی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.
9- کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان ، وەکو ، هەندێک لەو دەرمانانەی بەکاردێن بۆ نەخوشی تەنگەنەفەسی ، نەخوشی دەرونی.
10- زۆری تەمەن.
چارەسەری سروشتی بۆ دەست لەرزین:
1- گرنگیدان بەو خواردنانەی دەولەمەندن بە ڤیتامین B12 وەکو(هێلکە ، ماسی ، شیر ، گوشتی سور ، چەرەز...).
2- کەمکردنەوەی خواردنەوە کحولیەکان و ئەو خواردنەوانەی دەولەمەندن بە کافاین.
3- خەوێکی باش و ڕێک(7-8)کاتژمێر.
4- وەرزش و چونە بەر تیشکی خۆر.
5- چارەسەری بە دەرمان لە حالەتی دژوار دەدرێت لە لایەن پزیشکی پسپۆر.
ئا: سوزان سلیمان-زانکۆی دهۆک_کۆلێژی پزیشکی