نیشانه‌ و هۆكاره‌كانی خه‌ستبوونه‌وه‌ی‌ خوێن

تەندروستی

09/11/2020     ژمارەی بینراو 4157

نیشانه‌ و هۆكاره‌كانی خه‌ستبوونه‌وه‌ی‌ خوێن


ڕاچڵه‌كین-

بە کەسیک دەوترێت خوێنی خەستە ، کاتێک پشکنینی خوێن دەکات تێیدا ڕێژەی (هیمۆگڵۆبین Hb) زیاد لە پێویست بەرزبێتەوە یان ڕێژەی خوێن (hct) زیاد لە پێویست بەرزبێتەوه‌، دكتۆر عوسمان پسپۆڕی هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌سه‌ر حاڵه‌تی خه‌ستبوونه‌وه‌ی‌ خوێن باس ده‌كات.

1- دوو جۆر خوێن خەستبوونەوە هەیە.

یەکەم:-خوێن خەستبوونەوەی ناڕاست:
ئەم جۆرە لە خوێن خەستبوونەوە بەهۆی زۆری ڕێژەی هیمۆگڵۆبین یان ڕێژەی خوێنەوە نیە ، بەڵکو بەهۆی کەمبوونەوەی شلەی خوێنەوەیە (پلازما).

دووەم:- خوێن خەستبوونەوەی ڕاستی:
ئەم جۆرەیان بەهۆی بەرزی ڕێژەی هیمۆگڵۆبین و ڕێژری خوێنەوەیە ، هۆکارەکەشی بۆماوەیی و گۆڕانی جیناتە یان کاریگەری هەندێ هۆکارە دەبنە هۆی گۆڕان لە لەشی مرۆڤدا وادەکەن خوێن خەست بێت.

گرنگترین هۆکارەکانی:-
1- کەمی ئۆکسجین لە لەشدا:- زیاتر لەو کەسانەدا هەیە کە نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان یان دڵیان هەیە هەروەها لەو کەسانەشدا هەیە کە لە شوێنی زۆر بەرز ژیان بەسەر دەبەن یان جگەرەکێشن.

2-هەندێ نەخۆشی گورچیلە.

3-هەندێ جۆر نەخۆشی گرێ و شێرپەنجە.

4-لە هەندێ کەسی وەرزشواندا کاتێک هەندێ ماددە بەکار ئەهێنن بەتایبەت هۆرمۆنات.

نیشانە باوەکان:
1-هەندێ ئازار لە سنگ و سک و پەلەکان لەگەڵ ئازاری ماسولکە بە گشتی.
2- هەستکردن بە لاوازی و بێهیزی.
3- سەرئێشە.
4- بەرچاو تەڵخبوون و لەدەستدانی بینین بۆ ماوەیەکی کاتی.
5- سڕبوونی هەندێ بەشی جەستە.
6- نیشانەی مەیینی خوێن لە بەشێکی لەشدا ، بەڵام لەوەشە خوێن بەربوونی ژێر پێست یەکێک بێت لە نیشانەکانی.
7-لەهەندێ جۆردا بەتایبەت بۆماوەییەکان ، لەش خوران و ئارەق کردنەوە و سوتانەوەی دەست و پێیەکان بەدی دەکرێت .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن