جوانترین وێنه‌كانی ئه‌مڕۆ
ڕاچڵه‌كین-
پێگه‌ی گاردیان نوێترین و تایبه‌ت ترین وێنه‌كانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان جێگه‌ی سه‌رنجن.
1- ئه‌ڵمانیا:
پیاوانی پۆلیس چاودێری خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن كه له‌نێوان داری دارستانه‌كانی ئه‌و وڵاته ماونه‌ته‌وه و داوای كردنه‌وه‌ی ڕێگای خێرای A49 ده‌كه‌ن له ئه‌ڵمانیا.
2- مانێلا - فلیپین:
منداڵێك له‌سه‌ر دار حه‌یزه‌رانێك وه‌ستاوه و ده‌یه‌وێت له‌و ئاوه بپه‌ڕێته‌وه كه تیایدا وه‌ستاوه و ده‌گری، ئه‌م وێنه‌یه له شاری نافوتاس تۆماركراوه و هاوكات ده‌زگای كه‌شناسی ئه‌و وڵاته هۆشداری داوه‌ته هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه كه به‌و نزیكانه گه‌رده‌لولی فامكۆ له ناوچه‌كه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
3-سیدنی- ئوستورالیا:
نمایشكردنی گوڵاڵه سوره له‌سه‌ر ڕوكاری" ئۆپرا" له سیدنی له ڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی 102 ساڵه‌ی كۆتای هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م.
4-ڤینیسیا- ئیتاڵیا:
دۆمینكۆ سارتور له كاستلفرانكۆ ڤینیتۆ ده‌ژی و له خانه‌یه‌كی به‌ساڵاچوان ماوه‌ته‌وه له‌به‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌یه‌كی درێژه كچه‌كه‌ی نه‌بینیوه و دواجار له‌ڕێی شاشه‌یه‌كی پلاستیكیه‌وه توانی باوه‌ش به كچه‌كه‌یدا بكات.
5-برایتۆن- به‌ریتانیا:
دیمه‌نێكی تایبه‌تی خۆرهه‌ڵهاتن.
6-كۆڵۆنیا- ئه‌ڵمانیا:
خانمێك بتڵی قتوی جێڵی خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌ستی كردوه به ته‌وقه‌كه‌یه‌وه و كردویه‌تی به سه‌ریه‌وه وه‌ك ده‌ربڕینی خه‌مباری بۆ دواخستنی ئاهه‌نگی نه‌ریتی ئه‌ڵمانیه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
7-له‌نده‌ن- به‌ریتانیا:
پشتیوانانی بێتا خۆپیشاندانیان كرد له دانیمارك دژی بازرگانی كردن به فه‌رووی ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه.