ئاسایشی هەولێر پێنج هەزار دەمانچەی تورکی لە ناوبرد

کوردستان

12/11/2020     ژمارەی بینراو 1079

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، پێنج هەزار چەكی جۆری دەمانچەی توركی بێمۆڵەتیان لەناوبردووە.

لە راگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردووەتەوە:"ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-11-2020 پێنج هەزار چەكی جۆری دەمانچەی توركییان لەناوبردووە كە لەماوەی رابردودا دەستییان بەسەردا گرتبوو".

بە گویرەی راگەیەندراوەکەی ئاسایش، بەردەوام دەبن لە دەستبەسەرداگرتنی هەر جۆرە چەكێك كە بێمۆڵەت و قەدەغەكراوبێت.

لە ماوەی رابردووشدا لە شاری هەولێر ژمارەیەک پارچەی چەک کە لە وڵاتی تورکیاوە هاتبوون دەستیان بەسەردا گیرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن