هاتووچۆی هەولێر بڕیارێكی نوێ لەبارەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل دەدات

کوردستان

12/11/2020     ژمارەی بینراو 595

راچڵەكین –

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر گۆڕانكاری لە فۆڕمی تایبەت بە كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل دەكات و هاووڵاتیان ئاكادار دەكاتەوە كە لە 15ی ئەم مانگەوە بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ 12-11-2020، هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، تیایدا سەرجەم كڕیارو فرۆشیارانی ئۆتۆمبێلی ئاگادار كردووەتەوە، كە بەمەبەستی پاراستنی مافی كڕیارەكان، لەرۆژی 15-11-2020ەوە لەكاتی رێكخستنی فۆڕمی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمیل، دەبێت جگە لەكڕیار وێنەی فرۆشیاریش لەفۆڕمەكان بدرێت.

هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاندووە، لەو بەروارەوە بەدواوە هەر كەسێك ئۆتۆمبێل بفرۆشێت، دەبێت وێنەیەكی معامەلات لەگەڵ خۆی بێنێت بۆ چەسپاندنی لەكاتی دانپیانانی فرۆشتنەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن