ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەسەر نوێژی بەكۆمەڵ و هەیینی بڕیاریدا

کوردستان

03/03/2020     ژمارەی بینراو 1193

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم و یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لەبارەی نوێژی بەكۆمەڵ و هەیینی بڕیاریدا.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا رایگەیاند، بەپێی شەرع، ناتوانرێت لەئێستادا ووتاری هەیینی مزگەوتەكان رابگیرێت تەنها لەو شوێنانە نەبێت كە بەدڵنیاییەوە نەخۆشییەكەی تێدا بڵاوبووەتەوەو دەبێتە پەتا.

بە مەبەستی دەركردنی چەند رێنماییەك لەبارەی ئەنجامدانی نوێژی رۆژی ھەینی و نوێژی بە كۆمەڵ، لەپێناو خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ سێشەممە 3-3-2020 ئەنجومەنی باڵای فەتواو یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر كۆبوونەوە. 

دوای كۆبوونەوە مەلا عەبدوڵڵا مەلا وەیسی، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەك هەنگاوێك بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە یەكێتی زانایان بە ئامادەبوونی كۆی ئەندامانی كۆبووەوە و ئەم بڕیارانەی دا:



 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن