شێرەكانی رافیدەین سەركەوتن

وەرزش

17/11/2020     ژمارەی بینراو 309

راچڵەكین-

لەیاریەكی دۆستانەدا هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق لە هاوتا ئۆزبەكستانییەكەی بردەوە.

هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان لە خولەكی 39ی گێمی یەكەم لێدانی سزای بۆ هەژمار كراو لەرێی خامدامۆف بووە خاوەنی گۆڵی یەكەم، گێمی یەكەمی یاریەكەش بەو ئەنجامە لەبەرژەوەندی ئۆزبەكەییەكان كۆتایی هات. 

یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق گێمی دووەم بەئاستێكی پێچەوانەی گێمی یەكەم دەركەوتن، تائەو كاتەی لە خولەكی 64ی یاریەكەدا لەرێگای موهەنەد عەلی، ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە، دواترو لەگەڵ نزیك بوونەوە لەكۆتایی یاریەكە، عەلی عەدنان لە خولەكی 85 دا هەڵبژاردەی عیراقی كردە خاوەنی گۆڵی دووەم و سەركەوتن لەیاریەكەدا. 

ئەم سەركەوتنەی هەڵبژاردەی عێراق لەكاتێكدایە 5 یاریزانی هەڵبژاردەكە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشداری یاریی هەڵبژاردەكەیان نەكرد. كە ئەوانیش بریتین لە عەلا عەبدولزەهرا، حسێن عەلی، محەمەد رەزا، ئەحمەد ئیبراهیم و جەلال حەسەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن