ئازاری پشت
ڕاچڵه‌كین-
پشت ئێشه یه‌كێكه له‌و گرفته باوانه‌ی زۆرینه‌ی كه‌س له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام كه‌ی پێویسته نه‌خۆش بۆ ئازاری پشت ڕاوێژ به پزیشك بكات؟ دكتۆر سه‌روه‌ر پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه.
1- کاتێک پشتئێشەی ئاسایی ماوەی دوو هەفتە بەردەوامبوو، یان ئازارەکەی روو لە زیادبوونێکی بەرچاو بوو، ئەوە دەبێ سەردانی پزیشک بکرێت.
2- هەروەها ئەگەر هاوکات لەگەڵ پشتئێشە، سڕبوون و مێرولەکردن لە پەلەکانی خوارەوە و ناوچەی میز و زاووزێ هەبوون، دیسان ئاماژەی ئەوەن پشتئێشەکە پێویستی بە راوێژی پزیشکییە.
3- هەبوونی لەرز و تا هاوکات لەگەڵ پشتئێشەدا، ئەوە دەهێنێت هەر زوو سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکەی.