گۆڕان هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای حکومەتی هەرێم دەکات

کوردستان

21/11/2020     ژمارەی بینراو 333

راچڵەکین-

بزووتنەوەی گۆڕان هەڵسەنگاندنی بۆ ئەداى حکومەت کرد و بارى سەرنجى خەڵک و بزووتنەوەکە بە راپۆرتێک دەداتە تیمەکەی لە حکومەتی هەرێم.

ئەمڕۆ شەممە ٢١-١١-٢٠٢٠، رێکخەرى گشتیی و خانەى راپەڕاندن و تیمى وزارى بزووتنەوەى گۆڕان لە حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەوە.

شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەى راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەداى حکومەت کراوە و بارى سەرنجى خەڵک و خۆشمان بە راپۆرتێک دەدەینە تیمى گۆڕان لە حکومەت".

دەشڵێت:"بەشێکى کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە کاروبارەکانى حکومەت بەتایبەت بابەتى چاکسازى و پێکهێنانى ئەنجوومەنى باڵاى چاکسازى و ئەو پلان و بەرنامانەى بەپێى رێککەوتنى پێکهێنانى کابینەى نۆیەم لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەری رێککەوتوون بۆئەوەى کارا بکرێن بە ئامانجى جێبەجێکردنیان".

شەماڵ عەبدولوەفا وتیشى: "بارى سەرنجى خەڵک و هەڵسوڕاوەکانمان و خۆشمان لە چوارچێوەى راپۆرتێکدا دەدەینە تیمى حکومەت، بە سەرۆکى تیمى حکومەت و وەزیرەکانمان و بریکارى وەزارەتەکان، بەنیازیشین لە داهاتوودا کۆبوونەوەیەکى فراوانتر بکەین کە هەمو تیمى حکومەت بە راوێژکارەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بەشداربن، بەهەمان شێوە کۆبوونەوەیەکى دیکەى تیمى حکومەتى خۆجێیش لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتى و قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەکان ئەنجام دەدەین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن