ڕاچڵه‌كین- په‌یامنێری گۆڤاری" چین بۆ وێنه‌ی فۆتۆگرافی" چه‌ند وێنه‌یه‌كی هاوڵاتیانی بڵاوكردۆته‌وه له شاری ووهان له چین كه به سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا داده‌نرێت له جیهاندا. له وێنه‌كاندا كوڕێك هه‌یه كه ده‌رمان ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ست دایكی و چه‌ند كارمه‌ندێكی خۆبه‌خش هه‌ن كه به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن و كرێكاری گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری خێرا ده‌گه‌یه‌نن، له وێنه‌كاندا هه‌وڵدان بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێبینی تیادا ده‌كرێت.