نیشانه‌ و هۆكاره‌كانی ھاری کۆڵۆن و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

تەندروستی

24/11/2020     ژمارەی بینراو 6872

ھاری کۆڵۆن


ڕاچڵه‌كین-

هاری كۆڵۆن حاڵەتێکی بەربڵاوە بە نیزیکەی ١٠٪‏ بۆ ٢٠٪‏ کەسەکان گیرۆدەی دەبن، بریتیە لە کۆمەڵێک نیشانە و دەرکەوتە دەرەنجامی تێکچوونی فرمانی ڕیخۆڵە گەورە بە ھۆکارێکی نەزانراو، دكتۆر هه‌رێم پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌ و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری هاری كۆڵۆن باس ده‌كات.

نیشانە سەرەکیەکان

1- ئازار و پێچی ناوسک
2- زیادبوونی غازات و ھەڵاوسانی ورگ
3- قەبزی یان ڕەوانی
4- زیادبوونی مادەی لینج لە پیسایدا.

تێبینی:
1-  ھێور بوونەوەی ئازار و ژانە سکەکە دوای سەرئاو کردن .
2- پێویستە ئەم دەرکەوتانە و نیشانانە چەند ڕۆژێک لە ھەفتەیەکدا دووبارە ببنەوە بۆ ماوەی زیاتر لە (٣ بۆ ٦ ) مانگ، بەگشتی لە تەمەنی نێوان (١٥ بۆ ٥٥) ساڵاندا دەبێت دوای بەدەر کردنی ھەر جۆرە نەخۆشیەکی ھاوپەیوەست بەو نیشانانەوە .

لە نیشانەکانی تری :
1- ھێڵنج و ڕشانەوە لە ھەندێ باردا.
2- دڵە کزێ و بەدھەرسی
3- لەش داھێزان
4- پێویستی سەرئاو کردن ڕاستەخۆ دوای نان خواردن
5- زیاتر بوونی نیشانەکان لە کاتی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا .

 ئەو نیشانانەی کە نابێت ھەبێت لە نەخۆشی کۆڵۆندا :
1-  خوێن دانیشتن ( بوونی خوێن لە پیسایدا).
2- کێش دابەزین بە بێ ھۆکارێکی دیار یاخود ڕجیم کردن.
3- کەمخوێنی (ئاسن).
4- ئازاری سک لە کاتی خەوتندا .
5- بوونی ھەوکردنی درێژ خایەنی ڕیخۆڵەکان و شێرپەنجەی کۆئەندامی ھەرس لە خێزاندا.

پشکنینی پێویست:
ئەگەر نیشانە و دەرکەوتەکانی وەک پێوست نەبوو:
1- پشکنینی خوێن
2- پشکنینی بەکتریای گەدە
3- پشکنینی پیسایی
4- شیکاری فەرمانی غودەی پەریزادە
5- سۆنەری ناو سک
پشکنین بۆ بەدھەرسی و نەخۆشی گەنم و لە ھەندێ باردا ھەناو بینی .

چۆنیه‌تی خۆپاراستن:
1- بەدوور بوون لە خواردن و خواردنانەی دەبنە ھۆی زیاتر بوونی کۆڵۆن وەک پاقلەمەنیەکان ،تەڕە پیاز ،خواردنی سورەکراوە،کەوەر و برۆکلی ، خوردنەوە گازدارەکان ،بەھارات و لە ھەندێ نەخۆشدا شیرەمەنی.

2- دوور کەوتنەوە لە فشار و تەنگژە دەروونیەکان .

3- وەرزش کردنی ڕۆژانە (ھەفتانە ١٥٠ خولەک )

4- خەوتنی پێویست ( ٧-٨ ) کاتژمێر .

5- خواردنی ژەمەکان لە کاتی خۆیدا و بەدوور بوون لە خواردنی درەنگانی شەو.

6- کەمتر جوینی بنێشت و بەکارنەھێنانی قەسەب .

7- نەخواردنەوەی ئاو لە کاتی نان خواردن باشترە ٢ کاتژمێر دواتر .

8- خواردنی ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ .

9- کەمتر خواردنەوەی چاو و قاوە بەتایبەت ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن .

10- وریایی لە ئەو خواردن و میوانەی دەوڵەمەندن بە شەکری فرەکتۆز و پرۆتنی گلوتین لەو کەسانەی ھەستیاری ڕیخۆڵەیان ھەیە بەو مادانە .

چارەسەر :
لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دوای دیاری کردنی نەخۆشیەکە و پشکنینی پێویست .
1- دەرمانی پڕۆبایۆتیک کە لە بەکتریاو میکرۆبە سودبەخشەکانی تری لەشی مرۆڤەوە دروست دەکرێت.
2- ده‌رمانی ئازار شکێن و ھێورکەرەوەی گرژی ڕیخۆڵەکان.
3- دەرمانی پۆلی ئسلین بەتایبەت ئەگەر قەبزی کەسەکە نارەحەت بکات.
4- دەرمانی دژە ڕەوانی لەو نەخۆشانەی سکچونێکی بێزار کەریان ھەیە.
5- ھەندێ جار دەرمانی ھێورکەرەوەی مێشک بەکادێت.
6-چارەسەری تر وەک دەرزی ھاژەنین ،خەولێخستن و مەساج و ڕاھێنانی دەروونی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن