پێویستیه‌كی تایبه‌ت به خانمان به خۆڕایی دابه‌ش ده‌كرێت
ڕاچڵه‌كین-
سكۆتله‌ندا بوو به یه‌كه‌م وڵات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كه كه‌ره‌سته‌یه‌كی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌خانمان " سانتی" دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی خانمان به ئاسانی ئه‌و پێویستیه‌یان به ئاسانی ده‌ست بكه‌وێت له ماوه‌ی سوڕی مانگانه‌دا.
په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندا دوێنێ سێ شه‌ممه به‌فه‌رمی بڕیاری ئه‌وه‌یدا پێدانی سانتی به خانمانی ئه‌و وڵاته بكرێته بابه‌تێكی یاسایی به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان بڵاوه.
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی یۆنگ سكۆت له‌سه‌ر 2000 ئافره‌ت ئه‌نجامدراوه تیایدا داتاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن یه‌ك ئافره‌ت له‌كۆی 4 كه‌سیان كه خوێندكاری قوتابخانه یان زانكۆن توانایان نییه كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروست و پێویست بۆ ماوه‌ی سوڕی مانگانه‌یان دابین بكه‌ن.
جگه له‌وه‌ش %71 ی ئه‌و خانمانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 14-21 ساڵدایه هه‌ست به شه‌رم ده‌كه‌ن له‌كاتی كڕینی سانتیدا و به‌شێك له خانمان كه خوێندكارن له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره له ماوه‌ی سوڕی مانگانه له قوتابخانه و زانكۆ دوور ده‌كه‌ونه‌وه.