کۆکەی کەڵەشێری چیە؟

تەندروستی

26/11/2020     ژمارەی بینراو 1437

کۆکەی کەڵەشێری

ڕاچڵه‌كین-

هەندێک جار منداڵان لەوەرزەکانی سەرمادا توشی کۆکەیەکی ووشکی توندو بێزارکەر دەبن کە زۆرجار وا وەسف دەکرێت کە وەکو دەنگی کەڵەشێر  وایە یان کۆکەکە وەک ئەوە وایە لەناو سنگی دەنگ دەداتەوە و منداڵەکە دەنگی گریانی ئاسایی نیەو دەنگی گڕ دەبێت ئەویش بەهۆی هەوکردن و پاشان ئەستوربونی بەشی سەرەوەی قوڕگ و بۆریەکانی هەواوەیە، دكتۆره‌ په‌روین پسپۆڕی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ی ناو منداڵان ده‌دات.

زۆربەی جار لەشەواندا دەبێت کەلەوانەیە منداڵەکە لەڕۆژەکەدا هیچ کێشەیەکی نەبووە یان پەسیوێکی کەمی هەبووە لەگەل کەمێک تا.

لەو کاتانەدا واباشترە نەشڵەژێی و هەوڵ بدە منداڵەکە هێور بکەیتەوە چونکە گریانی زۆر حالەتەکەی خراپتر دەکات تاکو دەیگەیەنیتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت کە بریتیە لە شروب یان دەرزی دیکسامیسزۆن (کەچۆنیەتی و چەندیەتی بەکارهێنانی پزیشکی منداڵان بڕیاری لەسەر دەدات بەگوێرەی باردۆخ و توندی حاڵەتەکە لەگەل کێشی منداڵەکە) وزۆربەی جار پێوستی بە بەکارهێنانی تەبخیرکردن دەبێت بەدەرمانی ئەدریناڵین،بەڵام هەندێک جار وا پێویست دەکات کە بخەوێنرێت لەنەخۆشخانە .

ئەگەر نەتتوانی بیگەیەنیتە نەخۆشخانە وە منداڵەکە تای بەرزو هەناسەتەنگی نەبوو ئەوە منداڵەکە ببە دەرەوەی ژورەکە و لە هەوای دەرەوە کە کەمێک سارد بێت بۆ ماوەی چەند خولەکێک هەناسەی قوڵ وەرگرێت و بیداتەوە.

کەمنداڵەکە خەوت سەری منداڵەکە کەمێک بەرزتر بێت واتە سەرینێکی بۆ زیاد دەکەی( بەمەرجێک تەمەنی منداڵەکە زیاتر بێت لەیەک ساڵ)ْ.

ئەگەر بینیت منداڵەکە باشتر نەبوو یان هەناسەتەنگی هەبوو یان تای بەرز بوو یان توانای خواردن و خواردنەوەی نەبوو دەبێت بەزووترین کات بیگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن