مارادۆنا
ڕاچڵه‌كین-
كه‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنی فه‌رمی ئه‌رژه‌نتین ساتی گه‌یشتنی ته‌رمی پاشای تۆپی پێی ئه‌و وڵاته" دیگۆ مارادۆنا" به كۆشكی شاهانه‌ی ئه‌رژه‌نتین له "بینۆس ئایرس" بڵاوكرده‌وه و دواین ماڵئاوایی لێكرا پێش ده‌ستپێكردنی مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی.
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه ته‌واوی پێگه و كه‌ناڵه جیهانیه‌كان مردنی ئه‌ستێره‌ی تیپی تۆپی پێی ئه‌رذه‌نتینی مارادۆنا یان له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا پشت راست كرده‌وه، ساڵانێكی زۆر مارادۆنا ئه‌ستێره‌ی تیپی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی بووه.