وه‌نه‌وه‌شه‌یی بوونی ڕه‌نگی ئاسمانی شاری " ترلیبۆرگ"
ڕاچڵه‌كین-
دانیشتوانی شارێكی سویدی توشی شۆك بوون دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی ئاسمانی شاره‌كه‌یان بووه وه‌نه‌وشه‌یی ئه‌وه‌ش وایكرد بگه‌ڕێن به‌دوای هۆكاره‌كه‌یدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه وه‌نه‌وه‌شه‌یی بوونی ڕه‌نگی ئاسمانی شاری " ترلیبۆرگ" هۆكاره‌كه‌ی كێڵگه‌یه‌كی ته‌ماته بووه و ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه دیارده‌ی له‌م شێوه‌یه ڕوبدات و پێشتر چه‌ند جارێك شه‌وانه ئه‌م حاڵه‌ته له‌م شاره دوباره بۆته‌وه.
له گیسلۆف كه 10 خوله‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری " تریلیبۆرگ" دوره به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته له‌م ناوچه‌یه پشت به ووزه‌ی تیشكی ده‌به‌سترێت و ئه‌وه‌ش واده‌كات تیشكی وه‌نه‌وشه‌ی دروست ببێت.
دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه سكاڵایان دژی ئه‌م كێڵگانه‌ی ته‌ماته تۆماركردوه كه به‌و جۆره تیشكه بێزاریان ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه بڕیاردراوه كه شه‌وانه كاتژمێر 5 ی ئێواره هه‌تا 11 ی شه‌و ئه‌م تیشكانه بكوژێنرێته‌وه و ئه‌و كاته‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌خه‌ون ڕوناكیه‌كه داده‌گیرسێنرێته‌وه.