بە مووشەك هێرشكرایە سەر پاڵاوگەیەكی عێراق

عێراق

29/11/2020     ژمارەی بینراو 346

موشەكەكە هێڵێكی بوری نەوتی تەقاندووەتەوە

راچڵەكین –

لەئەنجامی تەقینەوەیەك، ئاگر لە پاڵاوگەیەكی قەزای بێجی لەسنووری پارێزگای سەڵاحەدین كەوتەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكانیش، ئاگرەكە بەهۆی تەقینەوەی مووشەكێك بووە، كە لە سەرچاوەیەكی نادیارەوە ئاراستەی پاڵاوگەكە كراوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 29-11-2020، مووشەكێك ئاراستەی پاڵاوگەی سینییە لە قەزای بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین كراو بەهۆیەوە ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوگەكە كەوتەوە.

بەوتەی سەرچاوەكە، مووشەكەكە یەكێك لە بۆرییەكانی نەوتی كردووەتە ئامانج و تەقیوەتەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانیش گەیشتوونەتە شوێنەكەو سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

هاوكات میدیاكانی عێراق لەسەر زاری قائیمقامی قەزای بێجی بڵاویانكردەوە، موشەكەكە لە سەرچاوەیەكی نادیارەوە ئاراستەی پاڵاوگەی سینییە كراوەو ئەنجامدەرانی رووداوەكە نەناسراون.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن