ئیدێما
ڕاچڵهكین-
ئێدێما به كۆبوونەوەی شلە، یان ئاوسان ناسراوە، شلە لە شانەكانی لەشدا دروست دەبێت زۆربەی زۆری قاچەکان یان قۆڵەکان کاریگەریان لەسەر دروست دەبێت، دكتۆر كامهران پسپۆڕی ههناوی نیشانه و هۆكارهكانی توشبوون بهم نهخۆشییه باسدهكات.
نیشانەکانی:
لهو ناوچەیهی ئاوی تیادا كۆدهبێتهوه و هەست بە قورسایی دەكەیت لە پێست دا شوێنەكە قورس دەبێت
جومگە لەوانەیە گواستنەوەی قورس بێت. نیشانەکانی جوڵانی جومگەكان قورس دەبێت و نیشانەكانی زیاتر پەیوەستە بە هۆكاری توشبوونەكەی.
هۆكارهكانی توشبوون:
1- کەموکووڕی خوێنهێنەرەكان.
2- سستبوونی دڵ .
3- کێشەی گورچیلە .
4- كەمبوونەوەی ئاستی پڕۆتین.
5- کێشەی جگەر .
6- گیرانی دەمارەكانی خوێن .
7- بهكارهێنانی هەندێک دەرمان .
8- نەخۆشیەكانی لیمف
هەروەها لەوانەیە بەهۆی زۆر دانیشتن یان وەستان و لەکاتی منداڵبوون یان دووگیانبووندا ڕووبدات.
ئەگەر ئەم نیشانەیە لەپڕ دروست بوو یا هەناسەتوندی یان ئازاری لەگەڵبوو دەست بەجێ سەردانی پزیشك بكەیت.