عێراق.. 48 توشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

01/12/2020     ژمارەی بینراو 230

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێكی نوێی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی راگەیەندراوێكیش، 48 توشبووی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە دوو هەزارو 210 حاڵەتی نوێی توشبوونیش تۆماركراوە.
 
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، دوو هەزارو 218 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا هەزارو 896 توشبوو چاكبوونەتەوە.

ئامارەكە دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 554 هەزار و 767 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 12 هەزارو 306 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتووەتە 484 هەزار و 570 كەس، كە دەكاتە رێژەی 87.3%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن