عێراق داهاتی نەوتی هەناردەكراو ئاشكرا دەكات

ئابوری

01/12/2020     ژمارەی بینراو 319

راچڵەكین –

وەزارەتی نەوتی عێراق كۆی بڕی نەوتی هەناردەكراوی مانگی 11ی ئەمساڵ و داهاتەكەی ئاشكرادەكات، بەگوێرەی داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆش، لەو مانگەدا زیاتر لە  81 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو داهاتەكەشی سێ ملیارو 394 ملیۆن دۆلار بووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوت، لەمانگی تشرینی دووەمدا كۆمپانیای سۆمۆ81 ملیۆن و 262 هەزار و 376 بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی دەرەوە كردووە، كۆی داهاتەكەشی سێ ملیار و 394 ملیۆن و 988 هەزار دۆلار بووە.

عێراق لەو مانگەدا 78 ملیۆن و 190 هەزار و 444 بەرمیل نەوتی لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوور هەناردە كردووە، بڕەكەی دیكەشی لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك هەناردە كردووە، تێكڕای هەناردەی رۆژانەش دوو ملیۆن و 709 هەزار بەرمیل بووە، هەر بەرمیلێكیش بە 41 دۆلار و 778 سەنت فرۆشراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن