وه‌رگرتنی ڤاكسین
ڕاچڵه‌كین-
پرۆفیسۆر" یاكوف بیركۆن" پسپۆڕی بواری به‌رگری له‌ش و سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشخانه‌ی هداسا له ئیسرائیل ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌كاتی توێژینه‌وه وه‌رده‌گرن پێوسته له هه‌ڵه‌یه‌ك دوور بكه‌ونه‌وه".
پرۆفیسۆر بیركۆن له دیمانه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی " نۆفۆستی" ڕوسی تایبه‌ت به هه‌واڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان له‌سه‌ر تاقیده‌كرێته‌وه یان پێیان ده‌درێت پێویسته دوور بكه‌ونه‌وه له‌وه پشكنینی ڕێژه‌ی به‌رگری له‌شیان بكه‌ن چونكه ئه‌مه كار له ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌شیان كردبێت پێویسته به‌رپرسانی تایبه‌ت به تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه فادیم تاراسۆف به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای ته‌ندروستی و ته‌كنه‌لۆجیا له زانكۆی "سیتشینۆف" ی پزیشكی ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له له‌شیاندا دژه ته‌نی ڤایرۆسه‌كه دروست بووه پێویست به‌وه ناكات ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن.