بوومەلەرزەیەك شاری دهۆك-ی هەژاند

کوردستان

03/12/2020     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین-

لە سەنتەری پارێزگای دھۆك و قەزای سێمێل بوومەلەرزەیەك روویدا و ھاوڵاتیان ھەستیان پێكرد، كەشناسیش دەڵێت: "سەنتەری بومەلەرزەكە توركیا بووە".

بەگوێرەی زانیارییەكان دانیشتووانی دهۆك هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە، بەڵام زیانی لێنەكەوتووەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، پێشتر سەرۆكایەتی ئیدارەدا‌نی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD) بڵاویكردەوە، كاتكۆ ٠٨:٤٥ی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی پێنج پلە، شارۆچكەی كورتڵان-ی سەر بەپارێزگای سێرت-ی لەباكوری كوردستان هەژاندووە.

ئاماژە بەوەش دراوە كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی ٢٠ كیلۆمەتردا روویداوە، بەبێ ئەوەی هیچ روونكردنەوەیەك لەسەر زیانەكانی بڵاوبكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن