راچڵەکین-
گیانلەدەستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار حاڵەتی تێپەڕاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی Worldometer كۆی كردوونه‌ته‌وه تا ئێستا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار و ٤٥٣ تووشبوونی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تا جیهانییه‌ش گه‌یشتووه‌ته ٦٤ ملیۆن و ٩٠٤ هه‌زار و ٥٠٥ حاڵەت، هه‌روه‌ها ٤٤ ملیۆن و ٩٩٤ هەزار و ٧٧٤٦ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
به گیانله‌ده‌ستدانی ٢٧٩ هه‌زار و ٨٦٧ كه‌س، ئه‌مریكا ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه، بەرازیلیش به گیانله‌ده‌ستدانی ١٧٤ هه‌زار و ٥٣١ كه‌س له ریزی دووه‌م و هیندستان به گیانله‌ده‌ستدانی ١٣٨ هه‌زار و ٦٥٧ كه‌س ریزبەندی سێیەم وڵاتی جیهانی گرتووە.
كۆرۆنا له كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوو له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر زیاتر له ٢٠٠ وڵات و ناوچەی له سه‌رتاسه‌ری جیهان گرته‌وه.