مارادۆنا
ڕاچڵه‌كین-
گۆڤاری" ماركا" ی ئیسپانی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ماڵه‌كه‌ی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی " مارادۆنا" ی بڵاوكرده‌وه كه هه‌تا كۆتا ساته‌كانی ژیانی تیایدا ژیاوه و نه شیاوی ماڵه‌كه بۆ مارادۆنا وایكردوه هه‌واداره‌كانی توڕه و خه‌مباربن.
مارادۆنا ژورێكی نوستنی له نهۆمی زه‌مینی ماڵێك له سان ئه‌ندرێس له تیگیری له ئه‌رجه‌نتین به كرێ گرتوه كه تیایدا گه‌رماوی تایبه‌ت و چێشتخانه‌یه‌كی بچووك هه‌یه له‌گه‌ڵ شوێنێكی نوستن و وێنه‌كان ئه‌وه ده‌خه ڕوو كه مارادۆنا له دواساته‌كانی ژیانی به ئارامی نه‌ژیاوه.
ئه‌و گۆڤاره‌ی ئه‌م وێنانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه هیچ وه‌ڵامێكی ڕوون نییه بۆ ئه‌وه‌ی بۆچی مارادۆنا خانویه‌كی باشتری به كرێ نه‌گرتوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌یتوانی شوێنێكی باشتر بۆ ژیانی به‌كرێ بگرێت.
نهۆمی یه‌كه‌می ئه‌م ماڵه له چوار ژوور پێكهاتووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مارادۆنا توانای سه‌ركه‌وتن و دابه‌زینی به‌سه‌ر قادرمه‌دا نه‌بووه له یه‌ك ژوردا جێگه‌ی نوستن و ته‌له‌فیزۆنێك و ته‌والێتێكی جوڵاو و كورسیه‌كی مه‌ساجی بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ سپلیتیك و شه‌وانه به ته‌نها بووه و هیچ كه‌سێكی له‌لا نه‌بووه و ته‌نانه‌ت په‌رستاریشی نه‌بووه.
مارادۆنا له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا به جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستدا و تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی مردنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و باس له‌وه ده‌كرێت ده‌كرا مارادۆنا به‌و شێوه‌یه نه‌مردایه ئه‌گه‌ر له‌ژێر چاودێریدا بووایه و له شوێنێكی باشتر بژیایه.