ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەی تایبەت بە گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 ی دواخست

عێراق

05/12/2020     ژمارەی بینراو 240

راچڵەكین-

كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بۆ رۆژی سێشەممەی داهاتوو دواخرا.

بڕیاربوو كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ شەممە بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی- سەرۆكوەزیران بەڕێوەبچێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی سێشەممەی داهاتوو دواخراوە، لەبەرئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لەبارەی فرۆشتنی نرخی دۆلار بە دینار، هەروەها ئێستاش نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

هەرچەندە بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، دەبێت حكومەتی عێراق تا رۆژی 15ی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێك پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بكات،  بەڵام تا ئێستا50 رۆژ بەسەر وادەی یاسایی ناردنی پرۆژەكەدا بۆ پەرلەمان تێپەڕیوە، دیاریش نییە چ كاتێك رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

بودجەی گشتیی عێراق پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، هەر لەبەرئەوە بەغدا بۆ ئامادەكردنی بودجەی 2021 نرخی نەوتی بە 43 دۆلار خەمڵاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن