كريستی فلود
ڕاچڵه‌كین-
له ویلایه‌تی جۆرجیا له ئه‌مه‌ریكا خانمێك كه كاره‌كه‌ی په‌روه‌رده كردنی منداڵانه و ڕوخسارێكی جوان و سادده‌ی هه‌یه ده‌ستی تاوانی كوشتنی منداڵێكی كه‌متر له 2 ساڵ به‌سه‌ریدا ساغ بویه‌وه.
پۆلیسی "ساندی سبرینگز" ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ئاڕاسته‌ی " كريستی فلود" ی ته‌مه‌ن 29 ساڵ كردوه و تاوانه‌كه‌ش كه "كوشتنی به ئه‌نقه‌سته" به‌سه‌ریدا ساغ بۆته‌وه و له لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌م ئافره‌ته باسی له‌وه كردوه كه یاریه‌ك له‌سه‌ری منداڵه‌كه چه‌قیوه و به‌هۆیه‌وه خنكاوه به‌ڵام پشكنینی پزیشكی دادوه‌ری سه‌لماندویه‌تی كه ساندی ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵه‌كه‌یداوه.
له‌ڕێی پشكنینی مۆبایله‌كه‌یه‌وه سه‌لمێندرا كه كريستی بكوژه و له مۆبایله‌كه‌یدا گه‌ڕاوه بۆ دوو بابه‌ت ئه‌ویش" جۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی چێژ له ئازاردانی منداڵی ئه‌وانی دیكه ده‌بینێت؟" و" مانای هه‌ستكردن به ئاره‌زووی له‌پڕ بۆ لێدانی منداڵێك كه منداڵی خۆت نه‌بێت؟"
پێشتر كريستیبه دوو تۆمه‌تی "مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستدرێژی" ده‌ستگیر كراوه و سزادراوه.