راچڵەکین-
کەمێک بەرلەئێستا بانکی ناوەندی عێراق نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری دیاریکرد و رایگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 147 هەزار دیناری عێراقی دەفرۆشن.
بانکى ناوەندیى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، نرخى یەک دۆلارى ئەمریکى بۆ نوسینگەکانى مامەڵەکردن بە نرخى دۆلارەوە 1460 دینارە، واتە 100دۆلار بەرامبەر 146 هەزار دینارە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، هەروەها نرخى یەک دۆلار بۆ هاووڵاتییان 1470 دینارە، واتە نرخى هەر 100 دۆلارێک بۆ هاووڵاتى 147 هەزار دینارى عێراقییە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر عەلی عەللاق، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بانكی ناوەندی رێكەوتوون لەسەر جێگیركردنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەجۆرێك 100 دۆلار بەرامبەر دەبێت بە 145 هەزار دینار.
هەفتەی رابردوو رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دزەی پێكراو بڵاوكرایەوە، كەلەبەشێكیدا هاتووە نرخی بەرمیلێك دۆلار بە 42 دۆلار دەستنیشانكراوە، هاوكات ئاماژە بەوەكراوە كە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بە 145 هەزار دیناری عیراقی دەستنیشانكراوە، ئەوەش وایكرد، نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عیراق و هەرێمی كوردستان لەناكاو بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆوە ببینێت.
بودجەی گشتیی عێراق بۆ 2021 بە 150 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە 58 تریلیۆن دینار كورتھێنانی ھەیە، حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی دووچاری داڕمانی ئابووری نەبێت و بەشێكی بەرنامە و پلانەكانی جێبەجێ بكات پێوستی بە 35 تریلیۆن دینار قەرز ھەیە.