omega-3
ڕاچڵهكین-
ڕۆنی ماسی یاخود omega-3 یەکێکە لە ڕۆنە هەرە سوودبەخشەکان کە لە ماسی جۆری توونە و سەلەمۆن و سەردین و هەندێ جۆری دیکە هەیە و هەروەها بە حەپ دەستدەکەوێت، بە گشتی دەکرێت بە دوو جۆرەوە :
1- EPA کە کار لەسەر خوێن مەیین و هەوکردن دەکات .
2- DHA کە کار لەسەر خانەکانی مێشک و دەمار و گونەکان و چاو دەکات و هەروەها لە شیری دایکدا بوونی هەیە.
سوودەکانی ئۆمیگا 3 چییه؟
1- ڕوونکردنهوهی خوێن و کەم کردنی ئەگەری ڕوودانی جەڵدە
2- بەهێز کردنی مێشک و کەم کردنی گرفتی بیرچوونەوە
3- زیاد کردنی توانای گونەکان بۆ درووستکردنی تۆو( سپێرم)
4- پارێزگاری لە تووشبوون بە نەخۆشی چاو کە پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە
ئاگاداربه:
نابێت ڕۆنی ماسی لەگەڵ دەرمانی ئەسپرین یا خوێن مەیین بخورێت، چونکە ئەگەری خوێن بەربوون زیادەکات
هەروەها ئەو کەسانەی ههستیاریان بە ماسی هەیە باشتر وایە وەرینەگرن.