چاوفڕین
ڕاچڵهكین-
چاوفڕین بریتییە لە جوڵەی یەک بەدوای یەک و گرژبوونی بەردەوامی ماسولکەی پێڵووی چاو، پێڵووی سەرەوە زیاتر توشی فڕین دەبێت، بەڵام دەکرێت پێڵوی خوارەوەش یان هەردووکیان پێکەوە توشی ئەم بارە ببن،زۆربەی کات ئەم فڕینە کەمە و بۆ ماوەیەکی کورت بەردەوام ئەبێت و بەبێ هیچ گرفت و چارەسەرێک کۆتایی دێت، دكتۆر ماكۆك پزیشكی پسپۆڕی نهخۆشییهكانی چاو لهم بابهتهدا هۆكار و چارهسهری ئهم گرفتهی چاو ڕوندهكاتهوه.
لەوانەیە گرژبوونەکە هێندە توندبێت پێڵووەکە بە تەواوی دابخرێت و کەسی توشبوو بێبزاربکات، ئەم حاڵەتەش دەگمەنە.
چاوفڕینی باو و بێ زیان، بە شێوەیەکی ئاسایی چەند چرکە جارێک لەرزینێک لە پێڵووەکەدا درووست دهکات و دوای چەند خولەکێک یان چەند کاژێرێک کۆتایی دێت.
هۆکارەکانی چاوفڕین:
1- ماندوێتی
2- دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەی زۆر
3- کەم خەوی و درەنگ خەوتن
4- زۆر خواردنەوەی چا و قاوە (کافایین)
5- تەرکیزکردن و زۆر سەیرکردنی شاشە و وشکبوونەوەی چاوەکان و زۆر بەکارهێنانی هاوێنەی چاو
6- هەندێک جار زۆر خواردنەوەی ئەلکهول یان جگەرەکێشان
7- کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان، وەکو دەرمانی دژەخەمۆکی
8-هەوکردنی پێڵووی چاو یان ناو چاوەکە
9- ڕووناکی زۆر بەهێز و ڕەشەبای بەهێز
10- زۆر جار بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک ڕوودەدات
لە پێنج حاڵەتدا ئەبێت ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی چاو و مێشک و دەمار بکرێت:
۱- ئەگەر چاوفڕین بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام بوو
۲- ئەگەر هەردوو چاوەکە توشبوبوو
۳- ئەگەر هێندە توندبوو کە کەسانی دەوروبەرت هەستیان پێکرد و وەکو چاوداگرتن (winking) دەرکەوت
٤- ئەگەر بەشەکانی تری دەموچاو لەگەڵیدا گرژبوون
٥- ئەگەر سوربوونەوە و هەوکردنی چاوی لەگەڵدا بوو
چارەسەر:
1- زۆربەیان بەبێ چارەسەر نامێنێت
2- کەمکردنەوەی کافایین
3- خەوی دروست لەکاتی خۆیدا
4- نابێت لەسەر دەم بخەویت، وە باشترە بەو لایەشدا نەخەویت کە پێڵووەکەت دەفڕێ هەتا باش دەبێت
5-قەترەی فرمێسکی دەسکرد بەکاربێنە
6- پارچە پەڕۆیەک گەرم بکە و ناو بەناو بیخە سەر پێڵوو
ئەگەر چاوفڕین نەخۆشی بوو یان نیشانەی نەخۆشی تر بوو، چەند ڕێگایەکی تر هەیە بۆ چارەسەری، لەوانە:
1- دەرمانی تایبەت بەپێی جۆری نەخۆشییە بنەڕەتیەکە
2- دەرزی بۆتۆکس دەدرێ لە پێڵوی چاوەکە
3- بڕینی دەماری ماسولکەی جوڵێنەری چاوەکە بە نەشتەرگەری (Myectomy)