داری بەردار
ڕاچڵهكین-
بۆ ئەوەی بەری درەختە میوەجاتەکان زۆرتر و باشتر بێ پێویستە لە وەرزی زستان کە ئێستا لەمانگی کانوونی دووەمەوە کاتیەتی، دەست بەهەڵپاچینی درەختەکان بکەین ، ئەو ڕێگایەی من دەیڵێم گشتییە و بۆ هەموو درەختە بەبەرەکان دەبێت .
1- لێکردنەوە و بڕینی لقە کونێرەکان واتە سەرەتانەکانی کە لەنزیك زەوی لەقەدی ڕووەکەکە دەردەچن، بێ ڕەگن ، ڕووەک لاواز دەکەن.
2- لێکردنەوە و لابردنی لقەکانی شێوەی پیتی V ی ئینگلیزییان هەیە ، ئەو لقانە لەقەدی سەرەکیەوە دەرچوون ، گۆشەی نێوانی لەگەڵ قەدی سەرەکی بەرتەسکە لە دوارۆژ زوو دەشکێت.
3- لێکردنەوە و لابردنی ئەو لقەلاوەکییانەی کە تێک دەقژقژێ لەگەڵ لقەکانی تری رووەکەکە.
4- لێکردنەوەی گەشە لوتکەییەکان (ڕاسی) جا چ لقەکە بۆ سەرێ بچێت یان خوارێ، تاکوو زۆرترین تیشکی خۆر لەقەد و گەڵاکانی درەختەکە بدات.
5- لابردن و لێکردنەوەی هەموو ئەو لقە شکاوانەی بەدرەختەکەوەن، تاکوو نەبنە مۆڵگەیەك بۆ نەخۆشی و مێروو.
6-لابردنی ئەو لقانەی لە ترۆپکەن کە ململانێ لەگەڵ یەک دەکەن، تەنها ئەو لقانە بهێڵینەوە کە بەهێزن.
و : عباس نادر