نیشانە سەرەتایەکانی نەخۆشی ئۆتیـزم
ڕاچڵهكین-
هەندێک لە نیشانەکانی نەخۆشی ئۆتیزم ئەگەری هەیە لە تەمەنی ٨ مانگی بۆ ١٥ مانگیەوە دەرکەوێت بەڵام بە گشتی لە تەمەنی ٣ ساڵیەوە زۆربەی نیشانەکانی دەردەکەوێـت، دكتۆر ئاكۆ پزیشکی نەخۆشیەکان و گەشەی مناڵان و هەرزەکاران گرنگترین نیشانهكانی ئهم نهخۆشییه دهخاته ڕوو.
منداڵی ئۆتیزم لە تەمەنی ٨ مانگی بۆ ٣ ساڵـی ئەگەری هەیە ئەم نیشانانەی هەبــێت بە کورتی (مەرج نییە هەمووی هەبێت) :
1- حەزی بە سەیری کردنی شتەکانی دەورووبەریەتی زیاتر لە دەموو چاوی کەسانی دەوورووبەری.
2- لاناکاتەوە ئهگەر بە ناوی خۆی بانگی بکەیت زیاتر لە دووای تەمەنی ٩ مانگیەوە ، بەڵام شەرت نییە ئەمە تەنها نیشانەی ئۆتیزم بێت هەندێ جار کێشە لە بیستنی منداڵەکەدا هەیـە.
منداڵی ئۆتیزم وهڵام ناداتەوە ئهگەر بە ناوی خۆی بانگی بکەیت بەڵام لادەکاتەوە بۆ دەنگی هەندێ شت بۆ نموونە هۆرنی سەیارە یان دەنکی پشیلە و سەگ.
3- گرنگی بە هەبوونی منداڵیتر نادات لە دەوورووبەری.
4- ئارهزووی لە باوەشی کەسانی دەورووبەری نیە واتا گرنگی نادات بەو کەسانەی کە لەگەڵیدا دەژیـن.
5-قسەی دووا دەکەوێـت یان هەر قسە ناکات.هەندێ جار منداڵەکە توانای قسەکردنی باشە و چەند ووشەێک دەڵێت بەڵام ووردە ووردە ئەو توانایەی کەم دەبێتەوە و لە دەستی دەدات بە تاییبەتی لە دووای تەمەمی ١٥ بۆ ٢٤ مانـگیدا.
6- حهزبە شوێنی قەڵەبالغی و دەنگەدەنگ نییـە.
7-پێکەنینی نابێت بە شتەکانی دەوورووبەری لە کاتێکدا منداڵ لەو تەمەنەدا بە هەندێ هەڵسوکەووتی کەسانی بەرامبەری پێدەکەنێــت.
8- زۆر کەم چاو لەسەر کەسێک دەوەستێنێت و سەیری بکات .هەروەها دەربرێنی شێوازی دەمووچاوی ناگۆرێــت بە کاردانەوەی کەسانی بەرامبـەر.
9- کاتێك دایک و باوکی بە دەست و قسە ئاماژە بە شتێک دەکەن سەیری ناکات کە ئەمە نیشانەێکی زۆر گرنگی ئۆتیزمـە.
10- هەندێ جوڵەی نائاسایان هەیە وەک سوورانەوە بە دەوری خۆیاندا ، رۆشتن لەسەر پەنجەکانی پێ بۆ ماوەێکی زۆر ، جوڵە بەردەوام بە دەست و پەنجەکانیـان.
11- بە تیلی چاو سەیری شتەکانی دەورووبەریان دەکەن لە بری ئەوەی رێک و راستەوخۆ سەیری بکەن.
دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئۆتیزم هەر بەم نیشانانە ناکرێت دەبێت پزیشكی منداڵان و پزیشكی دەروونی و توێژەری کۆمەڵایەیی هەڵسەنگاندی تەواوی بۆ منداڵەکە بــکەن.