ڤیدیۆ: چنار " به‌سه‌" ی بڵاوكرده‌وه‌

کەلتوور

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 209

چنار

ڕاچڵه‌كین-

خانمه‌ گۆرانیبێژ" چنار" نوێترین به‌رهه‌می خۆی له‌ڕێی چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له‌ یوتیوب بڵاوكرده‌وه‌.

چنار له‌باره‌ی‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ ده‌ڵێت" خۆشحاڵم کە ئەمشەو کەتژمێر ٧:٠٠ بەکاتی کوردوستان بەرھەمە نوێیەکەم بڵاودەبێتەوەو پێشکەشتانیدەکەم، بەھیوام لە ئاستی خواستی ئێوەدابێت."

ئه‌م خانمه‌ ده‌شڵێت" لێرەوە ئەم بەرھەمەم پێشکەش بەگشت تیڤی و دەزگای ڕاگەیاندنە کوردیەکان دەکەم" 

چنار له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌ژی‌ و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌رهه‌می هونه‌ری نییه‌ و ئه‌م خانمه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ده‌نگ خۆشه‌كان و چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری ناوازه‌ی‌ هه‌یه‌.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن