نهخۆشی دهرده ڕێوی
ڕاچڵهكین-
نهخۆشی دهرده ڕێوی برتییە لە رووتانەوەی مووی کتوپر و تەواو لە یەک یان پتر پارچەی خر یان هیلکەی قژی سەر یان موویی ریش و سمیل و برژانگ و برۆ یان هەر شوونیکی لەش زۆربەی پارچە رووتاوەکان ١-٥ سانتیمەترن، دكتۆر سامان پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری پێست لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانهكانی ئهم نهخۆشییه باس دهكات.
ئەم حالەتە زیاتر کاریگەری دەکاتە سەر مووە رەشەکان و مووی خۆلەمیشی درەنگتر دەرووتێتەوە بەلام مووی سپی بە دەگمەن دەرووتێتەوە .
- جۆرەکانی دەردە ریوی؟
بە گشتی چوار جۆرن
1- دەردە ڕێوی جێیی A.A localis : برتییە لە بوونی یەک یان چەند پارچەیەک (بەلەک)
2- دەردە ڕێوی سەرتاپای A.A totalis : مووی هەموو سەر دەروتیتەوە لەم جۆرەدا
3- دەردە ڕێوی سەرجەمی A.A universalis : مووی هەموو لەش دەرووتیتەوە
4) دەردە ڕێوی چێوەی سەر ophiasis : مووی چواردەوری خوارەوەی سەر دەروتێتهوە
- ئایا گۆران کاری بەسەر پیستی سەر یان شوینی رووتانەوەکە دێت ؟
پێستی سەر یان هەرشوێنێك کە تووشی دەردە ڕێوی دهبێت هیچ گۆرانکاریەکی بەسەردا نایهت و ئاساییە تەنها ئەوەیە کە لەو پارچەیەدا مووی گەشەکەر بە کتوپری پێش وەخت دەچیتە قۆناغی پشوودان و هەڵدەوەرێت و لە لیواری پارچەی رووتانەوە دا چەند موویەک وەک نیشانەی سەرسورمان (علامە التعجب) دەبینریت کە کورتن و بەشی سەرەوەیان رەش و ئەستوورە بەشی خوارەوەیان باریک و بێڕهنگه.
هۆکارەکانی ؟
نەزانراون بەڵام ڕهنگه جۆریک بێت لە ناساغی بەرگری دژە خۆی autoimmune disease و هەندیک جار نەخۆشی تری بەرگری دژە خۆی لەگەلدایە وەکو بەڵەکی نەخۆشی ملە مۆرتەگاردن و بیرۆی جێگۆراو ،کۆنیشانەی داون،گورگە سورەی و نەخۆشی شەکرە.
1- هەندێكجار بۆ ماوەیە وریژەی ٢٥٪ ی نەخۆشەکان خیزانین
2- زۆربەی نەخۆشەکان لە چەند مانگیکدا لە خۆوە چاکدەبنەوە ،بەلام دووبارە بوونەوەش زۆرباوە
-نیشانەکانی توندی ئەم نەخۆشییە؟
نیشانەکانی توندی نەخۆشیەکە بریتین لە بوونی بیرۆی جیگۆراو.
چارەسەر :
لەخۆوە چاک بوونەوە زۆر باوە لە بەر ئەوەی دەکریت بێ چارەسەر جیبهیڵریت و هەروەها روونکردنەوەی نەخۆشییەکە و رەچاوکردنی باری دەروونی نەخۆشەکە زۆر گرنگە.
1. ستیڕۆیدی بههێز وەکو بیتازۆل
2. شلەی مینۆکسدیل minoxidil بەریژەیەکی ٢-٥٪
3. ستیرۆید بە شیوەی دەرزی بۆ پارچەی بچووک یان شوینی زۆر بەرچاو وەک ترایئە مسینۆلۆن ئەسیتۆناید بە ریژەی ٢-١٠ ملگم /میلی لیتر مانگی یەک جار بۆ چەند جاریک
4. ستیرۆیدی سیستمی بۆ کاتیکی کورت
5. پۆڤا puva بە شیوەی سیستمی یان جێ یی