ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت

کوردستان

01/01/2021     ژمارەی بینراو 327

 راچڵەکین-

لە ئاهەنگی سەرساڵ لە کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو بەشێک لەبینای باڵەخانەیەک سوتا و چەند هاووڵاتییەکیش دەستگیردەکەن.

بەشێکی زۆر لەھاووڵاتیانی کەرکووک بۆ بەشداریکردن لەئاھەنگی سەری ساڵی ٢٠٢١، لەچەند شوێنێکی جیاواز کۆبوونەوە، بەڵام بەھۆی ئاھەنگەکەوە بەشێک لەبینای باڵەخانەیەک سوتا و بەھۆی دروستبوونی گرژی و شەڕەوە چەند ھاووڵاتیەکیش دەستگیرکران .

ھەرچەندە ئیدارەی کەرکووک بەفەرمی ئاھەنگی سەری ساڵی ئەنجام نەدا، بەڵام بەشێک لەھاووڵاتیانی شارەکە لە بازاڕی رەحیماوا و شەقامی پارێزگا کۆبوونەوە و مەراسیمی ئاھەنگی سەری ساڵیان ئەنجامدا .

لەکاتی بەرێوچونی ئاھەنگی سەری ساڵ لەپێش بینای تیمۆڵ لەبازاری رەحیماوای کەرکووک، شەڕ لەنێوان ژمارەیەک ھاووڵاتی دروستبوو، دواتر ژمارەیەک لەوانەی کە شەڕیانکردبوو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران،بۆح بڵاوەپێکردنی هاووڵاتیان و کۆتایی ھاتنی شەڕەکە پۆلیس تەقەی بەئاسماندا کرد. 

لەلایەکی دیکەوە لەشەقامی پارێزگای کەرکووک بەھۆی یاری ئاگرینەوە چێشتخانە و کافتریای نھۆمی نۆیەمی هۆتێل پلازا گری گرت و لەو بارەیەوە تیمەکانی بەرگری شارستانی رایانگەیاند کە سەد ھاووڵاتی نێو هۆتێلەکە رزگارکراون و ئاگرەکەیش ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن