راچڵه‌كین- سپۆرت
یانه‌ی بایرن میونشن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له پێش یانه‌ی بوروسیا مینونشنگلادباخه‌وه بوو, به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و توشی شکستێکی چاوەڕوان نەکراو بوون.
یانه باڤارییه‌كه تا خوله‌كی 26 دوو گۆڵیان له رێگه‌ی لیڤاندۆڤسكی و گۆرێتسكاوه كرد, به‌ڵام دواتر میونشنگلادباخی خاوه‌ن یاریگا سێ گۆڵیان له رێگه‌ی هۆفمان دوو گۆڵ و نیوهاوسه‌وه تۆماركرد و یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
بایرن میونشن له چاوه‌ڕوانی یارییه‌كانی لایپزیگ و لیڤه‌ركوزندا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت له لوتكه‌ی ریزبه‌ندی خولی پله یه‌كی ئه‌ڵمانیادا ده‌مێنێته‌وه یان نا.
ڤیدیۆیی گۆڵه‌كان: