جووتبوون لە کاتی سوڕی مانگانەدا مه‌ترسیداره‌؟

تەندروستی

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 1798

جووتبوون لە کاتی سوڕی مانگانەدا مه‌ترسیداره‌؟

ڕاچڵه‌كین-

گرنگی جووت بوون لە پەیوەندی هاوسەرێتیدا لە کەس شاردراوە نییە، ئارەزووی سێکسی ژن و پیاو بۆ یەکتری یەکێکە لە هۆکارەکانی پتەوکردنی ژیانی هاوسەرێتی، دكتۆره‌ مه‌عسومه‌ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون كاریگه‌ری و زیانی جوتبوون له‌ ماوه‌ی‌ سوڕی مانگانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

لە کاتی سوڕی مانگانەدا دەتوانین بڵێین پەیوەندی سێکسی ژن و پیاو دەوەستێت و لە دوای هەفتەیەکدا دووبارە دەست پێدەکاتەوە.

بە پێی پرسیار و ڕای گشتی ئارەزووی سێکسی ئافرەتان لە کاتی سووڕی مانگانەدا کەم دەبێتەوە بەڵام هەندێ لە خانمان بە پێچەوانەوە لەم کاتەدا ئارەزووی سێکسیان زیاد دەکات بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەنین پەیوەندی سێکسی لەگەڵ هاوسەرەکانیان بەرقەرار بکەن.

ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌ ده‌ڵێت" جووت بوون لە کاتی سووڕی مانگانەدا دەتوانێت یەکێک بێت لە هۆکارە مەترسی دارەکانی زۆربوونی نەخۆشییە گواستراوە سێکسیەکان، لە کاتی سووڕی مانگانەی ئافرەتدا دەمی ڕەحم کراوەیە و لە روویەکی دیکەشدا خوێن ژینگەیەکی لە بارە بۆ گەشەسەندنی بەکتریا و میکرۆبەکان کەواتە پەیوەندی سێکسی لەم کاتەدا پێشنیار ناکرێت. سه ره رای‌ ئه‌وه‌ش جووت بوون لەم کاتەدا مەترسی نەخۆشی هەوکردنی ئالەتی پیاوی لەگەلدایە."

زۆربەی خانمان پێیان خۆش نییە هاوسەرەکانیان لە کاتی سووڕی مانگانەدا بەم شێوەیە بیان بینێت سەڕەڕای ئەوەش پەیوەندی سێکسی لەم کاتەدا دەتوانێت ببێتە هۆکاری پیس بوونی دەوروبەر. بینینی ئەمەش بۆی هەیە بۆ هەردولا بێزارکەر و ناخۆشبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن