به‌وێنه.. كۆرۆنا بوو به ئیمۆجی
ڕاچڵه‌كین-
ڕه‌نگه وشه نه‌توانێت پێناسه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات كه به نزیكه‌ی سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرتۆته‌وه، به‌ڵام ئیمۆجیه‌كان چیتر ده‌بنه هۆكارێكی باش بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ترسناكی ئه‌م ڤایرۆسه و له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ش ده‌كرێت.
گۆڤاری" نیوۆركه‌ر" ی ئه‌مه‌ریكی لیستی نوێی ئیمۆجی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه كه چیتر ده‌توانرێت له مۆبایل و تابلێت و ئامێره زیره‌كه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه به‌كاربهێندرێت.
به‌كارهێنانی ئیمۆجی ئاسانتره و خێراتره بۆ ده‌ربڕینی بیرۆكه‌كان و ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌كارهێنانی زیاتر بێت.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕۆیته‌رز تا ئێستا زیاتر له 89.71 ملیۆن كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و تێكڕای ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتۆته یه‌ك ملیۆن و 929016 كه‌س و توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له 210 وڵات تۆماركراوه و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی توشبوون به‌م ڤایرۆسه له هه‌رێمی ووهان له چین تۆماركرا.