لەوزەتێن
ڕاچڵه‌كین-
نه‌شته‌رگه‌ری له‌وزه‌تێن یه‌كێكه له‌نه‌شته‌رگه‌ریه باوه‌كان به‌تایبه‌ت له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ئه‌نجام ده‌درێت دوای چه‌ند جار دوباره بوونه‌وه‌ی هه‌وكردنی ئاڵوه‌كان، دكتۆر سه‌ڵاح پسپۆڕی نەشتەرگەریی قوڕگ و لووت و گوێ له‌ڕێی پرسیار و وه‌ڵامه‌وه چه‌ند هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك له‌سه‌ر ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه ڕوون ده‌كاته‌وه.
1- پرسیار/ ئایا نەشتەرگەری لەوزەتێن بەرگری لەش کەم دەکاتەوە؟
وەڵام/ لێکٶڵینەوەی زۆر کراوە لەسەر ئەو بابەتە، ڕای ئێستا ئەوەیە کە نەشتەرگەری لەوزەتێن لە دوای تەمەنی3 ساڵیەوە، کارناکاتە سەر بەرگری لەشی نەخۆشەکە.
2- پرسیار/ دەڵێن نەشتەرگەری لەوزەتێن دەبێتە هۆی دروست بوونی هه‌ستیاری قووڕگ! ئایا ئەوە ڕاستە؟
ئەو قسەیە هیچ بنەمایەکی زانستی نیە، لەوزەتێن کە زۆر دووبارە تووشی هەوکردن بوو، باشترین چارەسەر بریتیە لە نەشتەرگەری، زۆر بە سوودە بۆ ئەوانەی کە پێویستیان پێی هەیە، نەخۆشیەکەیان بە هۆی لەوزەتێنەوەیە و هۆکاری تر لە پشت نەخۆشیەکەیانەوە نیە>
3- پرسیار/ دەڵێن نەشتەرگەری لەوزەتێن بیکەی، دووبارە دەژیتەوە؟
ئەوەش شتێکی ڕاست نیە، دوای ئەوەی لەوزەتێن بە نەشتەرگەری لادەبردرێت، ناگەڕێتەوە.
4- پرسیار/ نەشتەرگەری لەوزەتێن لە تەمەنی بچووکی باش نیە لەبەر بەنج؟
نەشتەرگەری لەوزەتێن واباشە و واباوە لە دوای تەمەنی سێ ساڵیەوە ئەنجام دەدرێت و هێچ کێشەیەکی لەگەڵ تەمەندا نیە کە پەیوەندی بە بەنجەوە هەبێ.