جۆری چارەسەرەکان بۆ نەخۆشی شیزۆفرینیا چین؟
ڕاچڵهكین-
وەک هەر نەخۆشییەکی تری مرۆڤ ئەم نەخۆشییەش پێویستی بە چارەسەر هەیە و چارەسەر دەکرێت، جۆری چارەسەرەکانیش وەکو هەموو نەخۆشییە دەرونییەکان بە سێ رێگە دەکرێت، دكتۆر جهعفهر پزیشكی نهخۆشییه دهرونیهكان لهم بابهتهدا ڕونیكردۆتهوه.
1- چارەسەر بە دەرمان: کە چارەسەری بنەرەتی و یەکەمە بۆ ئەو نەخۆشییە و دەبێت توشبوان دەرمان بەکاربهێنن بۆ چاکبوونەوە یان رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەکە. چۆن پیویستە نەخۆشانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە دەرمان بەکاربهێنن بە درێژایی ژیانیان هەتا رێژەی شەکرە بەرز نەبێتەوە، بە هەمانشێوەش توشبووان بە نەخۆشی شیزۆفرینیا دەبێت دەرمان بخۆن بۆ رێگریکردن لە دەرکەوتنەوەی نیشانەکان.
2- چارەسەری دەرونی: بە تایبەت لەسەر شێوازی چارەسەری خێزانی و رۆشنبیری دەرونی و راوێژکردن بە مەبەستی هاندانی خێزان لەسەر چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش. هەروەها بۆ توشبووش چارەسەرەکانی جۆری پیشە و راهێنانەوەی بۆ ناو کۆمەڵ پێویستن، ئەمەش کاتێک دەبێت کە توشبوو نیشانەکانی کەمبووبنەوە و ئامادەبێت بۆ چارەسەری دەرونی.
3- چارەسەر بە تەزوی کارەبا: ئەمەش هەندێکجار بەکاردەهێندرێت.