سەر
ڕاچڵهكین-
هەرچی برینداریەک بۆپێستی سەر، کاسەی سەر، مێشک کەبەهۆی زەبری دەرەکیەوە دەبێت. نیشانەکانی پابەندە بە چۆنێتی بەرکەوتنەکە دەست پێدەکات بە سەرئێشەو، دڵ تێکەڵهاتن و هەندێک جار ڕشانەوە، هەندێک جار نیشانەکانی بەرکەوتنەکەشی پێوە دیاردەبێت وەک برین و شکانی سەر.
دكتۆر ئامانج پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت دهڵێت" بهركهوتنی سهر دەکرێت بەسێ جۆرەوە بەهۆی پێوانەی گلاسگۆ بۆ بێهۆشی کە لەسێ بەش پێکدێت بینین و قسەکردن و باشترین جوڵەی پەلەکانمان لەباشترین کاتدا ١٥ یەو لەخراپترینیشدا ٣."
1- پێکانی ئاسان کە پێوانی گلاسگۆیان ١٣ بۆ ١٥ دەبێت لەگەڵ نیشانەکان.
2- پێکانی مامناوەند کە پێوانی گلاسگۆیان ٨ بۆ ١٢ دەبێت.
3- پێکانی خراپ کەپێوانی گلاسگۆیان ٣ بۆ ٧ دەبێت.
زۆربەی کات جۆری یەکەم ڕۆژێک بۆهەفتەیەک چاک دەبنەوە بەڵام جۆرەکانی تر لەوانەیە کاتێکی نادیاربێت بۆچاکبوونەوە وە هەندێک جار پێویستیان بەنەشتەرگەری کردنەوەی کاسەی سەر دەبێت.