" هەرێمی كوردستان نەوت بە 10 دۆلار كەمتر لەبەهای خۆی دەفرۆشێت"

ئابوری

15/01/2021     ژمارەی بینراو 250

راچڵەكین-

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێمی نەوت بە‌ 10 دۆلار كەمتر لە بەهای خۆی دەفرۆشێت ئەوەش زیانی بە ئابوری عێراق دەگەیەنێت.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە لێداوانێكیدا رایگەیاند:" نەوتی هەرێمی كوردستان بە 10 دۆلار كەمتر دەفرۆشرێت لە نرخی ستانداردی جیهانی ئەمەش زیانی زۆر بە ئابوری وڵات دەگەیەنێت".

 پێشتر بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لەبارەی بەهەرزان فرۆشتنی نەوت رایانگەیاندبوو، بەهۆی ئەوەی جۆری نەوتی كوردستان لە باشەكان نییە بۆیە نرخەكەی ھەرزانترە، هەروەها هەرێمی كوردستان لەبەر ئەوەی دەوڵەت نییە و كێشەشی لەگەڵ بەغدا ھەیە بۆیە ھەمو كۆمپانیایەك ئامادە نییە بیكڕێت، بۆیە ناچارن بە ھەرزانتر بیفرۆشن.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت ئەمڕۆ هەیینی، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا بە زیاتر لە 56 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن