به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی گۆڤارێك به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا
ڕاچڵه‌كین-
وێنه‌ی به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێك له كۆپیه‌كانی گۆڤاری" تان تان" كه هونه‌رمه‌ندی به‌لجیكی "ئه‌یرجی" كێشاویه‌تی له مه‌زادێكی ئاشكرادا به بڕی 2.6 ملیۆن یۆرۆ كه ده‌كاته" 3.1 ملیۆن دۆلار" فرۆشرا و به‌مه‌ش نرخێكی پێوانه‌ی تۆماركرد وه‌ك گرانترین وێنه‌ی سه‌ر به‌رگی گۆڤار له مێژودا.
ئه‌م وێنه‌یه ساڵی 1936 له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئیرجی به حیبری چینی و ڕه‌نگی ئاوی كێشراوه و وه‌ك به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی گۆڤاری" لۆتس ی شین" كه به 5 به‌رگ بڵاوبۆته‌وه و تیایدا باس له چیرۆكی" تان تان" ده‌كات و كه‌سایه‌تی ئه‌م چیرۆكه هه‌مان هونه‌رمه‌ند نوسیویه‌تی.
له كتێبی" لۆتس ی شین" تان تان گه‌شت ده‌كات بۆ چین له كاتی داگیركردنی ژاپۆن له ساڵی 1931 له‌گه‌ڵ " سنۆی" سه‌گه‌كه‌ی بۆ ئاشكراكردنیئه‌و تۆڕه‌كانی جاسوسی له ژاپۆن و تۆڕه‌كانی فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ندین تاوانی دیكه.