جوانكاری
ڕاچڵه‌كین-
خانمێكی به‌ریتانی ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه جوانكاریه‌ك بۆ ڕوخساری زیاد بكات و چاره‌سه‌ری ئه‌و ناشرینیه بكات كه له ڕوخساریدا هه‌یه به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" له مه‌رگ نزیكی كردۆته‌وه"
له بابه‌تێك كه گۆڤاری" ده‌یلی ستار" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه خانمێك به‌ناوی" ساره جیبسۆن" كه ته‌مه‌نی 46 ساڵه چۆته سه‌نته‌رێكی جوانكاری و ده‌رزیه‌ك له ڕوخساریدراوه به‌ڵام ڕوخساری گۆڕاوه بۆ" پیاوی فیل" و ترساوه له‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌م ده‌رزیه‌وه بمرێت.
ساره باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی كاره‌كه‌ی بۆ كردوه ده‌رزیه‌كی فیله‌ری بۆ لێوی و بۆتۆكسی بۆ 3 ناوچه‌ی ڕوخساری كردوه بۆ ئه‌وه‌ی چرچیه‌كانی ده‌وری لێوی چاره‌سه‌ر بكات و دواتر ده‌رمانی" هیالۆرۆنیداز" ی پێدراوه و دوای 10 هه‌فته له به‌كارهێنانی زانیویه‌تی كه ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌م ده‌رمانه بیكوژێت.
ئه‌م خانمه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه پزیشكی پسپۆڕ كاره‌كه‌ی بۆ كردوه و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی خۆی په‌نای بردۆته به‌ر دادگا.