هۆكاره‌كانی تێكچوونی خه‌و

تەندروستی

19/01/2021     ژمارەی بینراو 477

تێكچوونی خه‌و


ڕاچڵه‌كین-

تێكچونی‌ خەو كێشەیەكی‌ بەربڵاوە و زۆر كەس بە دەستییەوە دەناڵێنێت، كۆَمەڵێك هۆكاری‌ هەیە كە بڵاوترینیان ئەمانەن و بە بنەبڕكردنی‌ ئەم هۆكارانە خەویش ڕێك دەبێتەوە كه‌ دكتۆر سامان پسپۆری‌ نەخۆشییە دەرونییەكان له‌م بابه‌ته‌دا باسیكردوه‌.

1-شێوازی‌ خەوی‌ ناتەندروست وەك ناِرێكی‌ لە خشتەی‌ خەوتن و هەستان یان فاكتەری‌ شوێن وەك پلەی‌ گەرمی‌ شوێنی‌ خەوتن,روناكی‌,پێخەف و سەرین,دەنگ و ژاوەژاو,تەنانەت بۆنی‌ ژوری‌ خەوتن.

2-خواردنەوەی‌ برێكی‌ زۆر لە چا و قاوە و ساردی‌ و ئەو شلانەی‌ كافایینیان تێدایە بە تایبەت لە شەودا.

3-خواردنەوەی‌ ئەلكهول بە بەردەوامی‌.

4-بونی‌ نەخۆشی‌ دلە ڕاوكێ و خەمۆكی‌ و كێشەی‌ دەرونی‌.

5-نەخۆشی‌ جەستەیی وەك شەكرە و بەرزی‌ غودەی‌ دەرەقی‌ و تا و ئازار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن