زیاتر لە ٦٩ ملیۆن توشبووی كۆرۆنا لەجیهاندا چاكبوونەتەوە

جیهان

20/01/2021     ژمارەی بینراو 152

راچڵەكین-

بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی ماڵپەڕی "Worldometers" تا ئێستا ٦٩ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و ٧٩ توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

ئەو چوار وڵاتەی جیهان كە زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا-یان تیادا تۆمار كراوە لە هەمان كاتدا زۆرترین حاڵەتی چاكبوونەوەشیان تیادا تۆمار كراوە.

ریزبەندییەكەش بەم شێوەیەیە، لە ئەمریكا ١٤ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار و ٨٥٢ كەس، لە هیندستان ١٠ ملیۆن و ٢٤٥ هەزار و ٧٤١ كەس، لە بەڕازیل حەوت ملیۆن و ٥١٨ هەزار و ٨٤٦ كەس و لە رووسیا سێ ملیۆن و دوو هەزار و ٢٦ كەس دوای توشبوونیان بە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لە سەرتاسەری جیهانیشدا ٢٥ ملیۆن و ٢٨٥ هەزار و ٩٧٨ توشبووی كۆرۆنا چارەسەریان بەردەوامە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە مانگی كانوونی یەكەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان-ی چین دۆزرایەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە.

ژمارەی توشبووانی پەتاكە گەیشتوەتە ٩٦ ملیۆن و ٦٢٥ هەزار و ٧٥٥ كەس و دوو ملیۆن و ٦٥ هەزار و ٦٩٨ كەسیش بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن