سلێمانی.. كچە مامۆستایەك خۆی خنكاند

کوردستان

20/01/2021     ژمارەی بینراو 2794

راچڵەكین –

لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی، كچە مامۆستایەك لە ژوورەكەی خۆی بە پشتێنێك خۆی خنكاندو پۆلیسیش ئاشكرایدەكات، كچەكە نامەیەكی لەدوای خۆی بەجێ هێشتووەو تێیدا گلەیی لە خانەوادەكەی دەكات.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠-١-٢٠٢١ كچە مامۆستایەكی تەمەن 46 ساڵ، كە پیشەی مامۆستای زمانی ئینگلیزییە، لەماڵی خۆیان لەگەڕەكی فەرمانبەرانی شاری سلێمانی و لە ژوورەكەی خۆیدا، بەپشتێنێك خۆی خنكاندووە.

ئاشكراشیكردووە، كچە مامۆستاكە لەدوای خۆی نامەیەكی جێهێشتووە و تێیدا گلەیی لە خانەوادەكەی دەكات.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی رووداوەكەدا خێزانی كچەكە لەماڵەوە بوون و باسیان لەوەكردووە كە هەموو رۆژێك لەو كاتەدا كچەكەیان دەچێتە ژوورەكەی خۆی، ئەوانیش وایانزانیوە خەوتووە.

لەئێستادا تیمەكانی بەڵگەی تاوان، چوونەتە شوێنی رووداوەكە، بەڵام لەبەرئەوەی رووداوەكە لەسەرەتادایە، ناتوانن وردەكاریی زیاتر بخەنەڕوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن