كاڵهك
ڕاچڵهكین-
ساڵی پار ئەم حاڵەتەمان لە پێنجوێن زۆر بەدی کرد هەندێک جوتیار دەیان وت کاڵەکەکەمان تامی نیە کەچی هەمان کاڵەک لای جوتیارێکی تر پێچەوانەکەی ڕاست بوو پاش پرسیارکردنی بۆمان دەرکەوت کە.
1- ئاودانی زۆری ڕووەکەکە ڕۆژێک ناڕۆژێک وزیادەی كاتژمێری ئاودانیان زۆر زۆرە کەئەمەش دەبێتە هۆی نەمانی شیرینی کاڵەکەکە زیادبونی ڕێژەی ئاو کەم بونەوەیڕێژەی شەکر تیایدا.
2- هیچ پێویست ناکات ڕۆژێک ناڕۆژێک ئاوبدرێت ئەوەش تەنها ترسی جوتیارەکە خۆیەتی کەوادەزانێ کاڵەکەی تیادەچێت ئەگەر ڕۆژێک ناڕۆژێکیش بێت دەبێت كاتژمێرهكانی ئاودان کەمبکەنەوە.
3- هەتاوەکو گەڵای ڕوەکەکە بەرەوخوار سیس نەبێت پێویست ناکات ئاوی بدەیت ، ئەوەش دەگەڕێتەوە سەرئەوەی کە یەکەم جار چۆن فێرت کردوە .
4- دیارترین هۆکاری زۆرئاودان بۆئەوەی بزانن شەق بونی کۆتایی کاڵەکەکەیە لەگەڵ نەمانی تامەکەی.
5- بۆتاقیکردنەوەی ئەمەش کاڵەکی دێمی بەئاودان بکە هیچ تامێکی نامێنێ بۆچی؟ چونکە خوای گەورە بۆهەموو میوەیەک تەوافەیەکی داناوە بەپێی پێیویست ئاودەبات بەڵام زۆر ئاودان ئەو تەوافە دەشکێنێت.
ئا : کۆسار باقی - ئەندازیاری کشتوکاڵی