تویتەر هەژماری ترەمپ بۆ بایدن دەگوازێتەوە

جیهان

20/01/2021     ژمارەی بینراو 227

راچڵەكین –

دوای سوێندخواردنی وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا، ئیدارەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سەرجەم هەژمارەكانی كۆشكی سپی و دۆناڵد ترەمپ و جێگرەكەی بۆ ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی جۆ بایدن گواستەوە.

نیك باسیلیۆ وتەبێژی تویتەر رایگەیاند، سەرجەم هەژمارەكانی ئیدارەی ترەمپ لە تویتەر ئەرشیفكراوەو بڕیاردرا بۆ ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی جۆ بایدن بگوازرێتەوە.

وتەبێژی تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، هەژماری @POTUS45 كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ-ەوە بەكاردەهێنرا، لەگەڵ هەژماری مایك پێنس-ی جێگری @VP45، هەروەها هەردوو هەژماری كۆشكی سپی و كایلی ماكنانی وتەبێژی كۆشكی سپی، بەفەرمی گوازراوەتەوە بۆ ئیدارەی بایدن، بەم شێوەیەش @POTUS دەبێتە هەژماری تایبەتی جۆ بایدن، كامالا هاریس-ی جێگریشی هەژماری @VP بەكاردەهێنێت.

ئەمڕۆ 20-1-2021، جۆ بایدن دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد، بە فەرمی بووە 46ەمین سەرۆكی ئەمریكا.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن