ڕووەکی جیرانیۆم(شوکری خان)

کشتوکاڵ

22/01/2021     ژمارەی بینراو 614

ڕووەکی جیرانیۆم(شوکری خان)

ڕاچڵه‌كین-

ڕووەکێکی گوڵداری بەتەمەنە، لەگەڵ بیلارگۆنیۆم کە خۆمان هەر بە شوکری خان ناوی دەبەین لەهەمان تیرەن و لەیەکدی دەچن، ئەگەر کەش لەباربێت بە درێژایی ساڵ گوڵ دەکات، پێویستی بە ڕوناکی زۆر هەیە پێویستە شوێنەکەی نیمچە سێبەر بێت، گوڵەکانی چەندین شێوەو ڕەنگیان هەیە لە سپیەوە تاوەکو سور .

پێویستی بە پلەی گەرمی مامناوەندە و بەرگەی پلەی گەرمی نزم دەگرێت، بەڵام لەپلەی گەرمی بەرزدا گوڵ ناکات یاخود گوڵەکانی کەم و بچوک دەبن.

لەوەرزی گەرمادا پێویستی بە ئاودانی بەردەوام هەیە، لە زستاندا ئاودانی کەمدەکرێتەوە بە تایبەت ئەگەر گوڵکردنی کەمبێت باشترە کەمێک تینوو بکرێت،پیویستە لە کاتی ئاوداندا ئاو بەر گەڵاکانی نەکەوێت، بە تۆو بە قەڵەم زیاد دەکات.
 
ئەو کێشانەی لەسەر ڕووەکەکە دەبینرێن ئەمانەن:-
١-زەردبونی گەڵاکانی ژێرەوە، بەهۆی کەمی ئاودانەوەیە
٢-گەنینی گەڵاکان و کەمی گوڵکردن، بەهۆی ئاودانی زیادەوەیە
٣-سوربونی دەوری گەڵاکان، بە هۆی سەرماو نزمی پلەی گەرمی شەوانەوەیە
٤-گەشەی کەم و وەرینی گەڵاکانی ژێرەوە، بەهۆی کەمی ڕوناکیەوەیە
٥-گوڵنەکردن بە تایبەت لەوەرزی هاویندا، بەهۆی بەرزی پلەی گەرماو تیشکی خۆری ڕاستەوخۆو گڕەی گەرماوەیە.

س: گوڵخانه‌ی‌ گه‌ڵا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن