توركیا چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات

کوردستان

22/01/2021     ژمارەی بینراو 283

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین –

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانیان بۆردومانكردو بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22-1-2021، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا،  كوێستانەكانی گوندی چیكان و گوندەژۆر لە سنوری شارۆچكەی حاجی ئۆمەران و گوندی گری لە چەمانكێ-یان بۆردومان كرد.

میدیاكانی نزیك لە پارتی، لەسەر زاری عەبدلوەهاب مەحمود بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بڵاویانكردەوە، بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا گوندو ناوچە كوێستانەكانی گوندەژۆر چۆڵن، بۆردومانەكە هیچ زیانێكی گیانیی بەدواوە نەبووە.

لە گوندی چیكان-یش فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، هۆڵێكی بەخێوكردنی ئاژەڵیان كردووەتە ئامانج، كە نزیكەی 400 سەر مەڕی تێدا بووە.
 
لە گوندی گریی سەر بە ناحیەی چەمانكێ-ش لەپارێزگای دھۆك، بەھۆی بۆردومانەكەی توركیاوە، دوو مێردمنداڵی تەمتەن 10 ساڵ و 15 ساڵ، بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن