توشبووان بە نەخۆشی شیزۆفرینیا مەترسیدارن؟
ڕاچڵهكین-
یەکێک لە هەڵە تێگەیشتنەکان دەربارەی نەخۆشی شیزۆفرینیا ئەوەیە کە خەڵکی بە کەسێکی توندوتیژیان دەزانن و لێیان دەترسن، ئەمەش لە کاتێکدان کە زۆربەیان توندوتیژ نین، بەڵکو بە پێچەوانەوە قوربانی توندوتیژین.
دكتۆر جهعفهر پزیشکی پسپۆری دەروونی سهبارهت بهم بابهته دهڵێت" هەندێک لە توشبوان توشی توندوتیژی دەبن و دەبنە مەترسی بۆسەر کەسانی چواردەوریان ئەمەش زیاتر ئەو نەخۆشانە دەگرێتەوە کە شیزۆفرینیای گوماناویان هەیە. ئەو توندوتیژیەش بەهۆی نیشانەکانی نەخۆشییەکەیانەوە دەبێت، واتە لەژێر کاریگەری هەلوەسە و وەهمەکانیاندا لەوانەیە وەڵامیان هەبێت و توندوتیژی بەرانبەر بە کەسی بەرانبەر بکەن."
دهشڵێت" هەندێکجار توشبوان دەبنە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی خۆیان و کردەی "خۆکوژی" ئەنجامدەدەن، بە نزیکەیی لە سەد توشبوو 5 کەسیان بە خۆکوژی کۆتایی بە ژیانیان دێت."